Sangar Hamad Azeez,Medina Ensar
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2016
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری، لە کۆبوونەوەی"J Street"ی تایبەت بە دامەزراوەی لۆبی جوولەکەکان کە لە واشنتۆن ساز کرا گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە میانی گوتارەکەیدا جۆن کێری باسی لە کۆبوونەوەکانی ٥+١ کرد لەگەڵ ئێران و گوتی: "بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی کە لەگەڵ ئێران ئەنجام دراوە، ئێران واز لە بەرهەم هێنانی چەک دەهێنێت و لە بەرامبەردا ئەو پارانەی کە ئەمریکا بلۆک کرابوون دەیانگەڕێنینەوە ، ئەم بڕیارەش کاردانەوەی کۆمارییەکانی ئەمریکای لێکەوتەوە. ئایا دەزانن کە ئێران بڕی چەند پارە وەردەگرێت؟ هەندێک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی ژمارەی هەڵە دەدەن و دەڵێن ١٥٥ ملیار دۆلار یاخود ١٠٠ ملیار دۆلار. ئێمە هیچ کاتێک لەسەر ئەو بڕە پارەیە رێکنەکەوتووین. ژمارە راستەکە بریتیە لە ٥٥ ملیار دۆلار، بەڵام دەزانن تاوەکو ئێستا چەندمان پێداونەتەوە ؟ تەنیا ٣ ملیار دۆلار".
جێگەی ئاماژەیە حکوومەتی ئێران، رەخنە لەو سیاسەتە ئابووریە دەگرێت کە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئاماژەی پێکراوە و ئەوان پێیان وایە کەوا هەڵگرتنی گەمارۆکان بەم شێوەیە سوودێکی ئەوتۆی بۆیان نابێت.هەر بەم بۆنەوەیەش چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف سەردانی ئەمریکا بکات و لەبارەی بابەتەکە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی جۆن کێری کۆببێتەوە.