کابول
لەدوای ھەڵمەت و پشکنینَکی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەفغانستان لەشاری (شێرزاد) لەھەرێمی جەلال ئاباد، لەسەر رێی گەڕانەوەیان کەوتنە بۆسەی چەکدارەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان و نزیکەی ١٠٠ کەسیان لێکوژرا.
ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی حکومەت لەدوای ھەڕەشەی بزووتنەوەی تاڵیبان بوو لەسەرکردەیەکی سیاسی ناسراوی ناوچەکە کاتێ ھەڕەشەی کوشتنیان لێکردبوو.
وتەبێژیپارێزگاری جەلالئاباد (ئەحمەد زیا عەبدولزای) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی " ھێرشبەرانی تاڵیبان بەسەدان کەس دەبوون و پەلاماری قافڵەی ھێزەکانی ئاسایشپارێزیان داوە، شەڕو تێھەڵەچوونەکە پێنج سەعاتی خایاندووەو پەلاماردەران چەکی زۆر قورسیان بەکارھێناوە"
زیا عەبدولزای ھەروەھا وتی " بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لانیکەم ٦٠ ئەندامی تاڵیبانی کوژران و برینداریشیان ھەیە، ھێزەکانی حکومەتیش ٢٢ کەسیان لێکوژراوە".
لەلایەکی دیکە بزووتنەوەی تاڵیان لەبارەی ئەو رووداوە لەڕێی نامەی ئەلیکترۆنییەوە روونکردنەوەی داوەو رایگەیاندووە "حکومەت لە ژمارەی کوژراوەکانی ئێمە زیادەڕۆیی دەکات و سەرجەمی کوژراوەکانمان پێنج کەسن بەڵام ئەوان ٩٠ کوژراویان ھەیە"