Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
یەکێک لە گوتەبێژەکانی فەرماندەییەکی باکووری ئەو وڵاتە، بەناوی محەمەد رەزا رەزایی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێزەکانی تەناهی لە هەریەک لە شارۆچکەکانی فاریاب و گۆرماچ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨ چەکداری تاڵیبان کوژران و ١٤ چەکدار و ٢ سەرباز بریندار بوون، ئەو ئۆپەراسیۆنانە کە لە ئاسمان و وشکاییەوە ئەنجامدران، درێژەیان هەیە.
لە کاتێکدا هێشتا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن تاڵیبانەوە بڵاو نەکراوەتەوە، هێرشی چەکدارانی رێکخراوەکە بۆ سەر ناوچەکانی جیاوازی فاریاب بەردەوامە.