Enes Kaplan,Mümin Altaş
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک لەبارەی گوتەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە گوتبووی "ئیتر ھەدەپە و پەکەکە بە لایەنی بەرامبەر دانانرێن" و ئەمەش لێکدانەوەی ئەوەی لەگەڵ خۆیدا ھێنا کە قۆناغی چارەسەریی ناو بەفرگر کۆتایی پێھاتووە، مامۆستای زانکۆی تۆب، پرۆفیسۆر نیھاد عەلی ئۆزجان لەوبارەیەوە رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا کەسانێکی زۆر لە بوارە جیاوازەکاندا بەشدارییان کردووە.
دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا و ھەندێک لە کەسایەتی ئاکادیمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، کەسایەتی ئاکادیمی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ھەڵگرتنی پارێزبەندنی پەرلەمانتارانی ھەدەپە، نیھاد عەلی ئۆزجان ئاماژەی بەوە دا کە ئەردۆغان لەوبارەیەوە رەخنەی لە روونکردنەوە و بۆچوونی ھەندێک لە ئەندامانی ھەدەپە گرتووە و قۆناغەکەیان زەحمەتتر کردووە و سەرکۆمار لەوبارەیەوە بۆچوونی خۆی خستەڕوو.
لە پرسیارێکدا لەبارەی بۆچوونی ئەردۆغان لەبارەی درێژەدان بە قۆناغی چارەسەریی، ئۆزجان رایگەیاند کە ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکە بەگشتیی گوێبیستی میوانەکان بووە و تێبینی لەوبارەیەوە نووسیووە.
لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک لەبارەی گوتەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە گوتبووی "ئیتر ھەدەپە و پەکەکە بە لایەنی بەرامبەر دانانرێن" و ئەمەش لێکدانەوەی ئەوەی لەگەڵ خۆیدا ھێنا کە قۆناغی چارەسەریی ناو بەفرگر کۆتایی پێھاتووە، ئۆزجان لەوبارەیەوە رایگەیاند کە ئەردۆغان روونکردنەوەیەکی لەو شێوەیەی نەکردووە و گوتەکانی سەرکۆماری تورکیا بەم شێوەیە باس کرد "ئێمە لە ٢٠٠٥ەوە بە تایبەتی لە چارەسەری دۆزی کورد بە پێداگری ھەنگاومان ناوە و نەرێتە کۆنەکانمان رەتکردەوە. لەسەر بنەماکانی دیموکراسی چەند ھەنگاوێمان ھاوێشت و قۆناغی چارەسەریش وەک نموونەیەک بھێنینەوە، بەڵام سەرەڕای ھەوڵە نیازپاکەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە قۆناغی چارەسەریی، بەداخەوە ئەوان قۆناغەکەیان بۆ بەرژوەندی خۆیان قۆزتەوە. بە بەکارھێنانی چەک و دروستکردنی فشار لەسەر ھاووڵاتیان لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا ھەوڵیان دا رێڕەوی خەڵک بگۆڕن. ئێمە نەمانتوانی بەرامبەر بەمە بێدەنگ بین. بۆیە وەک دەوڵەت ناچارین بەرەنگاری تیرۆر بینەوە".
ئاکگون ئاماژەی بە گوتەکانی ئەردۆغان کرد کە گوتبووی "بەرەنگاربوونەوە دژی تیرۆر بەرەنگاربوونەوە دژی کورد نییە" و راشیگەیاند ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەوڵەکانی بۆ فراوانبوونی ماف و ئازادی کوردەکان درێژەی دەبێت و لەوبارەیەوە نیازپاکی دەوڵەت بەرامبەر ھاووڵاتیانی کورد بەردەوام دەبێت.
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئاکتۆری سیاسی نوێ کرا لە قۆناغی چارەسەریی"، ئاکگۆن گوتی: "لە جیاتی ناوەکانی باسی ئەوە کرا کە قۆناغی چارەسەریی قۆناغێک نییە تەنھا لەگەڵ پەکەکە و ھەدەپە بەڕێوە بچێت. واتا لە پێناو بەدەستھێنانی ماف و ئازادی کورد، ئاکتۆرێکی زۆر ھەیە و دەشێت پەیوەندی لەگەڵ ئەوان ببەسترێت. بەڕێز سەرکۆمار لە مانگی ئاب و ئەیلوول لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناوچەکە کۆبۆوە، بەو ھۆیەوە دەوڵەت لەگەڵ ئەو ئاکتۆرانە کۆدەبێتەوە. بۆیە ئەگەر قۆناغی چارەسەریی دووبارە زیندوو بێتەوە ئەوە پێویستە لەگەڵ لایەنێک نا، بەڵکو لەگەڵ ئاکتۆرە جیاوازەکان درێژەی پێ بدرێت. ئەم رێگەیە بە دروست دادەنێت و لەوبارەیەوە پشنیار دەخاتەڕوو".
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی روونکردنەوەکانی جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، بولەنت ئارنچ لەبارەی درێژەدانی قۆناغەکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی، ئاکگون گوتی: "ئەم بابەتە نەھاتە رۆژەڤەوە. لەم قۆناغەدا ھەرکەسێەک ھاوکاریی پێشکەش بکات ئەوە بێگومان پێویستە بخرێتە نێو قۆناغەکەوە، بەڵام تەنھا بە ھەدەپە و پەکەکە سنووردار نییە. چونکە لە ناوچەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گرووپی جیاواز ھەیە. رەنگە پەکەکە گرنگترین ئاکتۆر بێت، بەڵام تاکە ئاکتۆر نییە. بۆیە سەرکردە، گرووپ و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوچەکە پێویستە بخرێتە نێو قۆناغەکەوە".