Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2016
پاریس - AA
وەزیری بەرگری فەرەنس جین -یڤەس لی دریان لە دیمانەیەکیدا بۆ کەناڵی فڕانس ٢٤ ئاماژەی بەوە دا کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق و سووریا توانیویانە ٢٢ هەزار ئەندامی داعش بکوژن .
لی دریان ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی رۆژانی دوایی سەرکەوتنی بەرچاویان بەرامبەر داعش بەدەست هێناوە و ئاشکرای کرد کە "ئێستا داعش لە خاڵی شکاندایە بەڵام دەبێت بەئاگایانە تر مامەڵە بکەین".
هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە ٢٠١٤ەوە دەستی بە هێرشی ئاسمانی کرد و لەدوای هێرشە خوێناوییەکەی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ی سەر پاریس هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر داعش چڕتر کردۆتەوە.
داعش دوای هێرشەکەی هاوپەیمانان ناچار بوو شاری رومادی بەجێ بهێڵێت و لەلایەکی ترەوە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی ئاشتی لەبارەی سووریا لە هەفتەی داهاتوودا لە سویسڕا دەست پێ بکرێتەوە.