Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2015
پاریس
رۆژنامەی"Liberation" کە رۆژنامەیەکی باڵی چەپی فەڕەنسایە لە سەرووی مانشێتی ئەمڕۆ نووسیبووی "کۆمەڵکوژی لە پاریس"، بەهەمان شێوەش رۆژنامەی "Le Figaro" کە رۆژنامەیەکی باڵی راستە بە گەورەیی لە مانشێتی رۆژنامەکەی نووسیبووی "لە ناوەڕاستی پاریس جەنگە".
رۆژنامەی "Le Parisen"یش بە مانشێتێکی گەورە نووسیوویەتی "شەوێکی تۆقێنەر لە پاریس".
لەم نێوەندەش نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی پارتی کۆماری فەڕەنسا کە گەورەپارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە "پاڵپشتی تەواوی حکوومەت دەکات لە بابەتی راگەیەندنی باری لەناکاو و داخستنی سنوورەکان".
دوابەدوای رووداوە خوێناوییەکەی پاریسیش، سەرۆکی شارەوانی شارەکە ژمارەیەک بڕیاری نوێی دا.
بەگوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی نێو داواکاری گشتی، دوای رووداوەکە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاد لە ١٢٠ کەس، سەرۆکی شارەوانی بڕیاری دا تەواوی کتێبخانە، مەلەوانگە، هۆڵەکانی وەرزش و بازاڕەکانی گشتی لە پاریس بۆ ماوەیەکی کاتی دابخرێن.