Sangar Hamad Azeez
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پێکانی هەریەک لە یاریزانان نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی و کیلیان مبامپی فەڕەنسی راگەیاند.
یانە فەڕەنسییەکە لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد نەیمار داسیلڤا لە میانی یاری هەڵبژاردەکەی لەگەڵ کامیڕۆن دووچاری گرژبوونی ماسولکە هاتووە لە قاچی چەپی و بە هەمان شێوەش کیلیان مبامپی لە یاری هەڵبژاردەکەی لەگەڵ ئۆڕۆگوای دووچاری پێکانبووە لە شانی چەپی.
هەر لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە کە پێکانی هەردوو یاریزان قورس نییە و لە دوای ٤٨ کاتژمێری دیکە دووبارە پشکنینیان بۆ دەکرێت.
یانەی پاریس سانجێرمان شەممەی داهاتوو بەرامبەر بە یانەی تۆڵۆس یاری هەیە و لە ٢٨ی مانگیش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوول دەبێتەوە.