تەندروستی, وەرزش

هەولێر.. ماراسۆنێك له‌ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌

- لە رۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرە ماراسۆنێک لە شاری ھەولێر رێکخرا و تیایدا شەش کەسی سەرکەوتوو لەسەر ئاستی کۆڕان و کچان خەڵات کران.

Hemn Baban  | 14.11.2018 - نوێکردنەوە : 14.11.2018
هەولێر.. ماراسۆنێك له‌ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌

Arbil

ھەولێر - AA

لە ماراسۆنەکەدا چەندین گەنج ھەبوون کە بۆ پاڵپشتیی تووشبوانی نەخۆشی شەکرە ھاتبوون رابکەن و بە خەڵک بڵێن کە راکردن وەرزشە و گرنگە بۆ خۆ لادان لە نەخۆشی شەکرە.

لە رۆژی جیھانیی نەخۆشی شەکرە ١٤ی تشرینی دووەم، سەنتەری شەھید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشیی شەکرە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر و رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن و چەند سپۆنسەرێکی دیکە ماراسۆنێکی رێکخست کە مەبەست لێی ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە لە مەترسییەکانی تووشبوون بە شەکرە، ھەروەھا ئاگاداربوون لە بارودۆخی تووشبوانی ئەو نەخۆشییە.

لە ماراسۆنەکەدا نزیکەی ١٥٠ کەس بەشداربوون و خەڵات بەسەر سێ یەکەمی کۆڕان و کچاندا لەو رێوڕەسمەی کە رێکخرابوو و چەندین بەرپرسی حکوومی و بواری تەندروستی ئامادەی بوون، دابەشکرا.

بەرپرسی سەنتەری شەھید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشیی شەکرە، دکتۆر شوان ئیسماعیل لە لێدوانێکدا بۆ چەند کەناڵێکی راگەیاندن کە ئاژانسی ئانادۆڵوش رووماڵی دەکرد رایگەیاند "کۆی ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن و لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکراون، دەگاتە ٣٧ ھەزار و ٥٥٥ نەخۆش کە بڕی پێنج ھەزار و ٣٥٢ نەخۆشیان ئاوارەکانی شار و پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن، ھەروەھا ٩٦٢ منداڵیش ھەن، ھەروەھا ٣٨ نەخۆشی شاری کەرکووکیش تۆمارکراون کە لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە روویان کردووەتە شاری ھەولێر".

ھەروەھا گوتیشی: "رێژەکە لەگەڵ ساڵی پار لە بەرزبوونەوەدایە، ساڵی پار ٣٤ ھەزار نەخۆش بوون".

دکتۆر شوان ئیسماعیل لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی روونکردەوە "نەخۆشی شەکرە دوو جۆرە یەکێکیان بۆماوەییە، دووەمیشیان بە ھۆی ئەنجامنەدانی وەرزش و قەڵەوی و کەم جوڵەی خەڵکە، ئێمە چەندین برۆشۆرمان دابەشکردووە لەوەی کە خەڵک ھۆشیار بکەینەوە لە مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە، ھەروەھا دەبێت خەڵک لە خواردنی زۆری چەوری و شیرینی دەربکەونەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın