وەرزش

تۆپی پێ.. قۆناغی سۆلاری لە ریال مەدرید

- یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیی، سانتیاگۆ سۆلاریی کرد بە راهێنەر دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتیی هێنابووی.

Hüseyin Burak Demirer, Muhammet Ali Kemal  | 14.11.2018 - نوێکردنەوە : 15.11.2018
تۆپی پێ.. قۆناغی سۆلاری لە ریال مەدرید

Ankara

ئەنقەرە- AA

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیی، سانتیاگۆ سۆلاریی کرد بە راهێنەر دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتیی هێنابووی.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە شوێنی جولیان لۆپێتێگی کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە، سانتیاگۆ سۆلاری دانراوە و تاوەکو کۆتایی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵدا واژووکراوە.

ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە کە تەمەنی ٤٢ ساڵە و لە ژیانی یاریزانییدا لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ٢٠٠٥ درێسی یانەی شاهانەی پۆشیوە، بەر لەوەی تیمی پلە Aی یانەی ریال مەدریدی بدرێتێ، ماوەی دوو ساڵ راهێنەری تیمی پلە Bی یانەکە بووە.

ریال مەدرید لەسەر دەستی لۆپێتێگی لە ١٥ یاریی فەرمییدا شەش بردنەوەی تۆمارکرد و لەو کاتەوەی سۆلاری بووەتە راهێنەری یانەکە، ریال مەدرید چوار یاریی کردووە و هەر چواری بردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın