ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی چوارهەمین هەفتەی خولی یۆرۆپا لیگدا، یانەی گالاتاسەرای بە ئەنجامی٣-٢ گوڵ سەرکەوتنی بەسەر یانەی تۆتنهام تۆمار کرد.
لە خولەکی شەشەمی یارییەکەدا یانەی زەرد و سوور لە ڕێگەی یاریزان یونس ئاکگون یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، لە خولەکی ١٣دا یانەی تۆتنهام لە ڕێگەی ویڵ لانکشیر ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە. پاشان گالاتاسەرای لە خولەکەکانی ٣١ و ٣٩دا لە ڕێگەی ڤیکتۆر ئۆسیمهین دوو گۆڵی دیکەی تۆمار کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە ٣-١ کۆتایی هات.
%2FAA-36135813.jpg)
لە گێمی دووەمی یارییەکە و ٦٩هەمین خولەکدا یانەی میوان تۆتنهام لە ڕێگەی دۆمینیک سۆلانکی دووەمین گۆڵی تۆمار کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی ٣-٢ کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە گالاتاسەرای سێهەمین بردنەوەی لە خولەکەدا بەدەستهێنا و، ژمارەی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ١٠ خاڵ.
%2FAA-36135213.jpg)
یانەی تۆتنهام کە سێ یاری یەکەمی خولەکەی بردووەتەوە، بۆ یەکەمجار لەم خولەدا توشی شکستهات و، خاڵەکانی لە نۆدا مایەوە.
%2FAA-36135795.jpg)