Sangar Hamad Azeez
18 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2015
شەوی رابردوو لە یاریەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بە ئەنجامی ٢ - ٠ لە هەڵبژاردەی فەڕەنسای بردەوە.
یاریەكە بەهۆی زنجیرە هێرشەكانی تیرۆریستی پاریس و ترسی دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە لە شاری لەندەن لە رێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆلداَ بەڕێوە چوو.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە پشت بەستن بە خاك و هاندەرانی توانی بە دوو گۆڵی خاوێن یاریەكە لە هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان بباتەوە.
گۆڵەكانیش لەلایەن هەردوو یاریزان دێلێ عالی و واین روونی لە خولەكەكانی ٣٩ و ٤٨ دا تۆمار كران.
رۆژی هەینی رابردوو لە كاتی بەڕێوەبرەچوونی یاریەكی دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە شاری پاریس، زنجیرەیەك تەقینەوە لە شارەكە روویدا و بەهۆیەوە ١٢٩ كەس كوژران.
وەك رێزلێنان لە قوربانیانی پاریس شەوی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسا لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەن بە گلۆپ ئاڵای فەڕەنسا لە یاریگاكە نەخشێندرا و هەروەها یاریزانانی ئینگلتەرا شانبەشانی یاریزانانی فەڕەنسا مارشی نیشتیمانی فەڕەنسیان گوتەوە.