Sangar Hamad Azeez
18 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2015
دوای ئەوەی پۆلیسی فەڕەنسا شوێنی دوو لە ئەنجامدەرانی زنجیرە پەلامارەکەی پاریس-یان زانی، دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ماڵی گومانلێکراوەکان لە ناوچەی ساینت دەنیز ئەنجام درا.
لە کاتەکانی بەرەبەیاندا تیمی دژە تیرۆر لە پۆلیسی فەڕەنسا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ماڵێک ئەنجامدا و لە ئاکامدا پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و دوو گومان لێکراوەکە روویدا.
ئۆپەراسیۆنەکە کە بە پاڵپشتی هەلیکۆپتەرەوە ئەنجام درا تێدا داوا لە هاووڵاتیانی ناوچەکە کرا لە ماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە و دەرگاکانیان دابخەن.
بەهۆی پێکدادانەوە دوو پۆلیس بریندار بوون و تیرۆریستێک دەستگیر کراو تیرۆریستێکی ئافرەتیش کوژرا.
بە گوتەی شایەتحاڵان تیرۆریستە ئافرەتەکە خۆی تەقاندووەتەوە.
هێزەکانی ئاسایش رایدەگەیەننن کە "ئەو گومانلێکراوەی دەستگیرکراوە ناوی عەبدولحەمید ئەباعۆدە و ئەو بووە کەوا فەرمانی تەقینەوەکانی پاریسی داوە".
لە ١٣ ی ئەم مانگەدا زنجیرە هێرشێک کرایەسەر پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و بەهۆیەوە ١٢٩ کەس گیانیان لەدەست دا و ٣٥٢ کەسی تریش بریندار بوون و پاشان رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.