مەدرید
سکاڵای یانەی کادیز لە لایەن ناوبژیوان فرانسیسکۆ رۆبیۆ پەسەند کرا کە یانەی ریال مەدرید یاریزانی شێروشێڤی لە رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا یاری پێکردووە لە کاتێکدا کە کارتی زەردی ھەبوو، بەھۆیەوە بڕیار درا یانەی ریال مەرید لە جامی شای ئیسپانیا دەربکرێت.
بەپێی روونکردنەوەی میدیاکانی ئیسپانیا بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوبژیوان رۆبیۆ سکاڵای یانەی کادیزی پەسەند کرد. ھاوکات کۆمیتەی نابژیوانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و دادگای ئیداری وەرزش سکاڵاکەی یانەی کادیزیان قبووڵ کرد.
سەرۆکی یانەی ریال مەرید، فلۆرینتۆ پەرێز دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە لەگەڵ دەرکردنی بڕیارێکی نەرێنی لەبارەیاندا سکاڵایەک ئاراستەی دادگای ئیداری وەرزش دەکەن.
یاریزان چیرشێڤ وەزری رابردوو لە یانەی ڤیاریال بوو و لەو یانەیەدا سێ کارتی زەردی وەرگرتووە و پاشان لە جامی شای ئیسپانیا یاری کردبوو. یانەی ریال مەدرید لەوبارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ھیچ زانیاری نە بە یانەکەیان و نە بە یاریزانەکەیان نەدراوە.
جێگەی باسە یانەی ریال مەدرید لە رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ یانەی کادیزی خولی پلە سێی ئیسپانیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گوڵێک سەرکەوتنی بەدەستھێنابوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە یانەی ریال مەرید لە یاری چوون بێ ئەوەی یاری لەگەڵ ئەو یانەیە بکات بە دۆڕاندن ھەژمار دەکرێت کە وا بڕیار بوو لە ١٦ی ئەم مانگەی یاری بەڕێوە بچێت.
چیرشێڤ لە یاری یانەکەی لەگەڵ یانەی کادیز لە خولەکی سێی یارییەکە گوڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کردبوو، بەڵام راھێنەری یانەی ریال مەدرید لە گێمی دووەمدا دوای ئەوەی زانی کە یاریزانەکە سزای کارتی زەردی ھەیە لە یارییەکە دەری ھێنا و لە جیاتی کۆڤاکیک یاری پێکرد.