قۆنیا - AA
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە دووەم یاری خۆی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٦ کە لە قۆنیا بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی ٦-٠ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دۆڕا.
گۆڵەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەلایەن پێدری و مێرینۆ و فێران تۆرێسەوە تۆمارکران.
%2FNew%20folder%2FAA-39050587.jpg)
بەو ئەنجامە هەڵبژاردەی تورکیا لە کۆمەڵەکەدا دابەزی بۆ پلەی سێهەم، ئەمە لەکاتێکدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.
هەڵبژاردەی تورکیا، لە ١١ی تشرینی یەکەمدا سێهەم یاری خۆی لە کۆمەڵەکەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بولگاریا ئەنجام دەدات.
%2FAA-39051243.jpg)