ریبات
ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی پێكدادنەكەی نێوان پاسێك و لۆرییەك لە شاری تانتانی باشووری مەغریب گیانیان لە دەستدا بۆ 33 كەس بەرزبوویەوە.
پەرلەمانتاری ھەرێمی تانتان محەمەد جەریو لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە رووداوەکە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەھۆی رووداوی ھاتوچۆ لە نزیک شاری تانتان دوای گیان لە دەستدانی ئەو دوو بریندارەی لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دابوون ژمارەی قوربانیان بۆ ٣٣ کەس بەرز بوویەوە".
لە لایەکی دیکەوە بەپێی ئاژانسی فەرمی ھەواڵەکانی مەغریب، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا مارینۆ راژۆی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی مەغریب عەبدوڵڵا بنکیران کرد.