Mazın Asad
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
ساینت-دانیس
لە قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠١٦دا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەر ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرکەوت و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ١٠ خولەکی یەکەم ھێرشەکانی بۆ سەر گوڵی ئیسپانیا چڕ کردەوە، بەڵام شوتەکان سەرکەوتوو نەبوو. لە خولەکی ٣٣ یارییەکەدا یاریزانی ئیتاڵیا چیلینی توانی گوڵی یەکەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات.
گێمی یەکەم بە گوڵێکی بێ بەرامبەر لە بەرژوەندی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا تەواوبوو.
لە گێمی دووەمدا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا فشاری خستە سەر ئیتاڵیا، بەڵام گۆڵپارێزی ئیتاڵیا بوفۆن رێگەی بە تێپەڕبوونی تۆپ بۆ گۆڵەکەی نەدا.
لە خولەکی ٩١دا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی گۆڵی دووەم لە لایەن یاریزان پیلی تۆمار بکات و بەو پێیەش ئیتاڵیا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر توانی لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بباتەوە و بۆ یاری پێش کۆتایی سەربکەوێت بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە قۆناغی پێش کۆتایی لە ٢ی تەمووز رۆژی شەممە سەعات ١٠ی شەو رووبەڕووی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە.