21 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2020
رۆما - AA
له ئیتاڵیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٧٩٣ كه‌سی دیكه زیادیكرد و بۆ چوار هه‌زار و ٨٢٥ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، ئه‌نجێلۆ بۆرێللی، له رۆمای پایته‌خت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له‌باره‌ی دوایین ئاماره‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) سازكرد.
ئه‌نجێلۆ بۆرێللی باسی له‌وه‌كرد ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته ٤٢ هه‌زار و ٦٨١ حاڵه‌ت و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه ههژماربكرێن، ئه‌وا كۆی گشتیی ژماره‌كه بریتییه له ٥٣ هه‌زار و ٥٧٨ كه‌س.
بۆرێللی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه، شه‌ش هه‌زار و ٧٢ كه‌سن و ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ٧٩٣ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته چوار هه‌زار و ٨٢٥ كه‌س.
دوای ئاشكراكردنی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزترین ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئیتاڵیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا تۆماركرا، له رۆژی ٢١ی شوباته‌وه كه په‌تاكه له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵدا.