رۆما
یارییەكەی دێربی میلانۆ لە یاریگەی جوزێپێ میاتزا بەڕێوەچوو. لوكا بانتیەوە ناوبژیوانی یارییەكە بوو. لە ھەر دوو گێمی یارییەكەدا ھەر دوو یانە فشاریان خستە سەر گۆڵی یەكتری بەڵام ھەوڵی ھەر دوو لا بێ ئاكام بوو.
لە خولەكی 72ی یارییەكە یاریزان ھێرنانیس توانی تۆپەكە ئەودیوی ھێڵی گۆڵی میلان بكات بەڵام ناوبژیوانی یارییەكە بڕیاری فاوڵیدا و گۆڵەكەی ھێرنانیسیش بە گۆڵ ئەژمار نەكرا.
بەم شێوەیە ھەر دوو یانەکە بە خاڵێك رازی بوون و ھەردوو یانەکە لە وەرزی داھاتوودا چانسی یاری كردنیان ھەیە لە جامەكانی ئەورووپادا. میلان دوای ئەو یارییە كۆی خاڵەكانی بۆ 43 و ئینتەریش بۆ 42 خاڵ بەرز كردەوە.
بە پێی ریزبەندی یانەكان میلان لە نۆیەم و ئینتەر لە 10 مانەوە. ئەم وەرزە ھەر دوو یانەکە لە یارییەكانی خولی ئیتاڵیادا رووبەڕووی یەكتر ببوونەوە، ئەو یارییەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی پێھاتبوو.