Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
نمایشی یه‌که‌می فیلمی "سپێکتر"ی جه‌یمس بۆند که یه‌کێکه له‌درێژترین ئه‌و زنجیره ئهکشنانهی له‌مێژووی سینه‌مادا هه‌یه و بووه‌ته دیارده‌یه‌کی گه‌ردوونی، له رۆما به‌ڕێوه چوو.
رۆما که میوانداری له ژماره‌یه‌ک دیمه‌نی جێگه‌ی سه‌رنجی دوایین فیلمی زنجیره‌که کرد، بوویه ئه‌دره‌سی نمایشی یه‌که‌می فیلمی سپێکتر. رێوڕه‌سمه‌کانی نمایشی یه‌که‌م و فه‌رشی سوور که‌له هۆتێلی ساینت رێگیس به‌ڕێوه چوون، هه‌ریه‌ک له ده‌رهێنه‌ر سام مێندس، کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی فیلمه‌که دانیه‌ڵ کرهیگی به‌ریتانی، ئه‌کته‌ری ئه‌ڵمانی کریستۆف واڵتز، ئه‌کته‌ری فه‌ره‌نسی لیا سیدۆکس و ئه‌کته‌ری ئیتاڵی مۆنیکا بێللوچی به‌شدارییان تێدا کرد. له‌نمایشی یه‌که‌مدا سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی رۆما ئیگنازیۆ مارینۆ که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا به‌هۆی ژماره‌یه‌ک بانگه‌شه‌وه ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه، به‌شداریی کرد.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.