Feriq Fereç
30 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
سەرپەرشتیاری كۆنسێرتەكە فەرهاد حەمەساڵەح، بۆ ئەنادۆڵو گوتی: "ئەم كۆنسێرتەمان پێشكەش كرد بەبەشداری ٢٢ موزیكژەن و داهاتەكەشی تەرخان دەكەین بە تووشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی تالاسیما. سپۆنسەری كۆنسێرتەكەش كۆڕەك تیلیكۆمە".
ڕێباز سادق موزیكژەن بۆ ئەنادۆڵو گوتی: "ئێمە بەم كۆنسێرتە لەگەڵ ئەوەی داهاتێكمان دەست دەكەویت بۆ نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی تالاسیمای منداڵان،هاوكات ئامانجێكی دیكەیش ئەوەیە كە خەڵك دووچاری ئەو قەیرانە بووە كەمیك دووریان بخەینەوە لە خەمەكانیان و چەند ساتێك ئارامیان پێ ببەخشین، چەندین جار بەشداریمان كردووە لە كاری خێرخوازی لەم شێوەیە بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك لەڕێگای هونەری موزیكە و دەبوایە ئەم كۆنسێرتە پێشتر پێشكەشمان بكردایە بەڵام بەهۆی رووداوەكانی ئەم ماوەی رابردوو دواخرا بۆ ئێستا".