رۆما
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رێنزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین و دواگۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو، چاوی به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا رێنزی كه‌وت.
سه‌ره‌ڕای بارانێكی به‌خوڕ رێنزی له حه‌وشی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به فەرمی پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كرد و پاشان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیان ئه‌نجام دا. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران تاوتوێی په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوانیان و دواگۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیان كردبێت.
هاوكات ناتانیاهو پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆما گوتبووی: "به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌وه‌ستین كه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووره‌كانی ساڵی 1967ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن".
ناتانیاهو و كیری له باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له ئیتاڵیا كۆده‌بنه‌وه و راگه‌یه‌نراوه كه تاوتوێی داواكاریی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به ده‌وڵه‌ت ناساندنی فه‌ڵه‌ستین ده‌كرێت.
به‌هۆی گه‌شتی ناتانیاهو و كیری بۆ رۆما، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته رێوشوێنی توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر و بهكۆپتەرهوه له ئاسمان چاودێرییان ده‌كرێت.