Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
هه‌ڵبژاردنه بهشییهكهی ئیتاڵیا بۆ دیاری كردنی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی له هه‌زار و٣٤٢ ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كه دوێنێ ده‌ستی پێكرد، كۆتایی هات. كاره‌كانی ده‌نگدان له سەعات ٧ی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له هه‌زار و ٣٤٢ شارەدێ و شارۆچكه‌دا ده‌ستی پێ كرد، كه شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك رۆمای پایته‌خت، میلانۆ، ناپۆلی، تۆرینۆ، بۆلۆنگا و تریستایان له‌نێودا بوو و، تیایدا ١٣ ملیۆن و ٣١٦ هه‌زار و ٣٧٩ ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی ناوخۆی ئیتاڵیا كۆتایی هات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا، رێژه‌ی به‌شداربوون له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا %63.27 بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی كه له بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌ست راگه‌یه‌ندنه‌كانی ئیتاڵیا كه‌وتووه، له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك رۆما، میلانۆ، ناپۆلی و تۆرینۆ، هیچ كام له كاندیده‌كان رێژەی %50 به‌ره‌و سه‌ریان نه‌هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه له‌م شارانه و ژماره‌یه‌كی زۆر شاری دیكه‌دا دووه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئەنجام دەدرێت، كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه 19ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له شاری میلانۆ، كاندیدی پارتی دیموكرات جيوسيبی سالا و، كاندیدی ناوه‌ندی راست ستیفانۆ پاریسی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان بەدەستهێناوه، به‌و پێیه ئه‌و دهرئەنجامانهی له سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه وه‌رگیراوه، سالا %41-45ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، پاریسی-ش %35-39ی به‌ده‌ستهێناوه. ئەگه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه یه‌كلایی بكرێنه‌وه ئه‌وا له‌نێوان ئه‌و كاندیده‌دا خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌لبژاردنه بهشیهكه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌نجامه فهڕمییهكانیش له رۆژانی داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وه.