Mohammed Baqi Hussein
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیتاڵیادا كه دوێنێ خولی دووه‌می به‌ڕێوه چوو، پارتی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌رچه‌نده له شاره‌كانی میلانۆ و بۆلۆنیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، به له‌ده‌ستدانی شاره‌كانی رۆمای پایته‌خت و تۆرینۆ گورزێكی توندی به‌ركه‌وت.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه چوو و دوێنێش له 126 ناوچه‌دا خولی دووه‌می بەڕێوە چوو کە بزووتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌ی ئۆپۆزسیۆن توانی سه‌ركه‌وتنی باش به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتداردا تۆمار بكات.
به‌پێی ئه‌و داتا فه‌رمییانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته پارێزه‌ری گه‌نج ڤیرجینیا راجیی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، توانیی رێژه‌ی سه‌دا 67ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به‌سه‌ر گیاچێتیی ركابه‌ری له پارتی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ربكه‌وێت و بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی رۆما هه‌ڵبژێردرێت.
به‌وپێیه راجی یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانیی ژنه له مێژووی رۆمادا. راجی ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 20 ساڵه رۆما به خراپی به‌ڕێوه ده‌برێت".
راجی گوتیشی: "یه‌كسانی و شه‌فافی ده‌گێڕینه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پایته‌خت. ده‌بمه سه‌رۆك شاره‌وانیی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێداوم و ده‌نگیان پێ نه‌داوم. قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات".