hamza mansur
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئاشكرای دەكات، 14 كەس لە ئاكامی هێرشێكی خۆكوژیی كوژران كە پاسێكی نەفەرهەڵگری بچووك لە كاتی گواستنەوەی كرێكارانی نیپاڵی لە شاری كابولی كردبووە ئامانج.
وەك ئەوەی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، خۆكوژێك لە كاتی تێپەڕبوونی پاسێكی نەفەر هەڵگری بچووك لە ناوچەی بینالی لە شاری كابول خۆی تەقاندەوە كە بەهۆیەوە 14 نیپاڵی كوژران و پێنج هاووڵاتی نیپاڵی دیكە و چوار هاووڵاتی ئەفغان بریندار بوون.
لە شوێنی تەقینەوەكەشدا، شایەتحاڵەكان ئەوەیان بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند كە ئەو تەقینەوەیە ژمارەیەك زۆری برینداری لێكەوتووەتەوە و هەروەها زیانی زۆری ماددیشی بە ماڵ و دووكانە بازرگانەكان لەو ناوچەیە گەیاندووە.
هاوكات گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان زەبیحوڵڵا موجاهید، بەرپرسیارێتی تەقینەوە خۆكوژییەكەی گرتە ئەستۆی بزووتنەوەكەی و رایگەیاند، ئەو كەسەی تەقینەوەكەی ئەنجام داوە ئەندامی بزووتنەوەی تاڵیبان بووە.