Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەم مانگەدا ٩ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان بۆسەر ناوچەی منبج لە سووریا ئەنجامداوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دایە.
لە روونکردنەوەیەکدا ناوەندی فەرماندەیی هێزی چەکداری ئەمریکا رایگەیاند: "فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەم مانگەدا ١٦ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان بۆسەر سووریا ئەنجامداوە".
لە روونکردنەوەکەدا تیشک خراوەتە سەرئەوەی کە بە ئامانجی دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی منبج کە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی داعش دایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا ٩ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدراوە و تێیدا ئامانجەکانی داعش لە ناوچەکە بە تەواوەتی پێکاندراون.
ھەروەھا باس لەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە بۆسەر ناوچەکانی میرا، ئەبوکەمال، رەققا، عەین عیسا و دێرازۆر ئەنجامدراون.