21 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2020
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و مه‌حمود عه‌باس تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پرسه ناوچه‌ییه‌كانیان کرد.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ فه‌ڵه‌ستین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به‌رده‌وام ده‌بن.