Etem Geylan,Sefa Mutlu
28 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "رووداوه‌كانی عێراق ته‌نها رووداوی مه‌زهه‌بی نین. شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له تێڕوانینی نه‌ژادییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێویسته باش له‌مه تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئه‌مانه‌وه له‌ئێستاوه رێوشوێن نه‌گیرێته‌به‌ر، وه‌ك په‌ند وه‌رگرتن له ڕووداوه‌كانی مێژوو، ئه‌گه‌ر په‌ندی لێوه‌رنه‌گیرێت دووباره ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌ندی لێوه‌ربگیرێت دووباره نابنه‌وه".
له‌میانی گوتارێکدا له لووتكه‌ی 2017ی ئیستانبوڵی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌باره‌ی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كانه‌وه دهستهبهربكرایه، رووداوه‌كانی ساڵی رابردووی برۆكسل روویده‌دا؟ ئه‌گه‌ر بێ جیاوازی له‌نێوان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نیشانبدرایه، ئێستا ئه‌و بكوژانه هێنده‌ی ئه‌مڕۆ بوێر ده‌بوون؟ ئه‌گه‌ر ساڵی 2011 هه‌موو وڵاتان وه‌ك توركیا ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ وشكهساڵییهكهی سۆماڵ درێژ بكردایه، ئه‌مساڵ ملیۆنان مرۆڤ رووبه‌ڕووی هه‌مان كێشه ده‌بوونه‌وه؟"
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌مووان زۆر به‌باشی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌زانن و گوتی: "دڵنیام ئه‌و دووفاقه‌ییه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بابه‌ت گرنگه‌كانی وه‌ك ئاسایش، ئاینده و ژیانی مرۆڤه‌كانمان ده‌كات، وه‌كو من ئێوه‌ش بریندارده‌كات."
- "پێویسته باش له تێڕوانینی نه‌ژادی تێبگه‌ین"
ئه‌ردۆغان لەبارەی رووداوەکانی عێراق گوتی: "له‌راستیدا رووداوه‌كانی عێراق ته‌نها رووداوی مه‌زهه‌بی نین. شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له تێڕوانینی نه‌ژادییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێویسته باش له‌مه تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئه‌مانه‌وه له‌ئێستاوه رێوشوێن نه‌گیرێته‌به‌ر، وه‌ك په‌ند وه‌رگرتن له ڕووداوه‌كانی مێژوو، ئه‌گه‌ر په‌ندی لێوه‌رنه‌گیرێت دووباره‌ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌ندی لێوه‌ربگیرێت دووباره نابنه‌وه."
- "ئێمه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌ناسین"
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی باش و خراپی نییه و، گوتی: "به‌و مه‌نتقه‌ی بڵێیت ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستیه له‌پاڵ منه و له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه باشه، ئه‌وی دیكه‌یان له دژمه له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه خراپه، ناگه‌ین به هیچ شوینێك. ئه‌ویش رێكخراوی تیرۆریستییه، خراپه، ئه‌ویش رێكخراوی تیرۆریستییه و خراپه. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وا پێویسته به پشتیوانیكردن له یه‌كتری به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان دژ به‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه. كاتێک له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتین ئه‌وا جیهان له‌و چه‌تانه، له‌و پیاوكوژانه رزگاری ده‌بێت. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه، بێده‌نگبوون له‌ئاست پاكتاوی نه‌ژادی و ئه‌نجامدانی تاوان له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆريستیی وه‌ك په‌كه‌كه و یه‌په‌گه، وه‌ك بانگهێشتنامه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی زیاتر.
گوتيشی: "ئێمه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌ناسین. ئه‌مانه منداڵی له‌بارچووی په‌كه‌كه‌ی لای ئێمه‌ن. په‌روه‌رده‌ی ئه‌وانن. ئه‌مانه ده‌زانین لهوناوچهكهدا كێ كێیه. پێویسته دۆسته‌كانمان ئه‌مه بزانن. ئه‌گه‌رنا به زانیاریی هه‌ڵه، هه‌نگاوی هه‌ڵه به‌ره‌و ئاینده ده‌نرێت و ناوچه‌كه له‌ڕۆخی كهندهڵانێكدایه. شارستانییه‌ته‌كان داده‌ڕمێن و مرۆڤه‌كان به‌ره‌و مه‌رگ ده‌برێن. با له‌بیرمان نه‌چێت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك دووپشك وان، رۆژێك هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌دات كه به‌خێوی كردووه. با له‌بری هه‌ڵنانی هه‌نگاوی شه‌رعیه‌تدان به تیرۆر و، بێ سازشكردن له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا له‌ناوبردنی تیرۆری داعش گونجاوه. ئێمه گوتومانه كه هه‌میشه ئاماده‌ی ئه‌وه‌ین. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه ئه‌وه گونجاوه".