Hemın Othman Mohammed
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی كوێت KUNA، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی كوێت و وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته شێخ خالید ئه‌لجه‌راح ئه‌لسوباح و وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا رۆبێرتا پینۆتی، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه بۆ راده‌ستكردنی 28 فڕۆكه‌ی جه‌نگی "Eurofighter Typhoon" به كوێت.
له‌و هه‌واڵه‌دا كه پشت به روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری کوێت به‌ستراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كوێت واژۆ كراوه كاروانی یه‌كه‌می فڕۆكه‌كان كه له دوو فڕۆكه پێكدێت له ساڵی 2019دا راده‌ست ده‌كرێن، ئه‌وانی دیكه‌ش له ساڵی 2022دا راده‌ست ده‌كرێن.
له كاتێكدا سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌و فڕۆكانه هیچ زانیاریه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام لە رێككهوتننامهکەدا کە له ساڵی 2015دا واژۆكراوه بڕی هه‌شت ملیار یۆرۆ بۆ داواكاری كڕینه‌كه‌ی دیاری كراوه.