Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
رۆما - AA
ئه‌نیس عامر ئه‌و هاووڵاتییه تونسییه‌ی كه به بارهه‌ڵگرێكه‌وه په‌لامارێكی خوێناویی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا، له‌ئه‌نجامی پێكدادانێكیدا له‌گه‌ڵ پۆلیسی شاری میلانۆ له ئیتاڵیا كوژرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی ANSA رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی سێستۆ سان جیۆڤانی كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری میلانۆ، گومانلێكراوێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ناسنامه راگیراوه و دواتر له‌نێوان گومانلێكراوه‌كه و پۆلیسدا پێكدادان روویداوه.
ANSA به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه، گومانلێكراوه‌كه لهجانتاكهیدا له‌جیاتیی ناسنامه چه‌كی ده‌رهێناوه و پێكدادان روویداوه. سه‌ره‌نجام گومانلێكراوه‌كه كوژراوه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نیس عامری تونسی بووه و تۆمه‌تباری رووداوەکەی شاری بەرلینە کە بە بارهه‌ڵگره‌كه‌ی خۆی کێشا بە ناو بازاڕیکی شارەکەدا و بەوهۆیەوە 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی Corriere della Sera رایگه‌یاندووه، به‌و بلیته‌ی کە لهجانتاكهیدا بووه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نیس عامر له فەڕه‌نساوه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر خۆی گه‌یاندووه‌ته ئیتاڵیا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماركۆ مینیتی له‌وباره‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستێت.