Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
رۆما - AA
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماركۆ مینیتی رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ئه‌نجامی پێكدادانیدا له‌گه‌ڵ پۆلیسی شاری میلانۆ كوژرا، ئه‌نیس عامر تۆمه‌تباری په‌لاماره‌كه‌ی به‌رلینه.
مینیتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ست و هه‌واڵی كوژرانی ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه‌ی به‌رلینی له نزیك میلانۆ پشتڕاست كرده‌وه كه له مێدیاكانی ئیتاڵیا ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند، كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی سێستۆ سان جیۆڤانی كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری میلانۆ، گومانلێكراوێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ناسنامه راگیراوه و گوتی: "ئه‌و كه‌سه له‌جیاتی نیشاندانی ناسنامه‌كه‌ی به چه‌ك وه‌ڵامی پۆلیسه‌كانی داوه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجام پێكدادان روویداوه. له‌ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا گومانلێكراوه‌كه كوژراوه و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه‌ی به‌رلینه".
مینیتی راشیگه‌یاندووه كه له پێكدادانهكهدا پۆلیسێك برینداربووه و هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نییه.