Ramal Mahmood
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
بیشکێک - AA
سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی هیوای خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیی ئابووری ئۆراسیا کە رووسیا، کازاخستان و بیلاروس پێکەوە دایانمەزراندووە، زیاتر پەرە پێبدەن.
سەرکۆماری ئێران روحانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بیشکێکەی پایتەختی قرغیزستان و لەگەڵ سەرکۆماری قرغیزستان ئاڵمازبەک ئاتامبایەڤ لە هۆڵی کۆڕ و کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار کۆبووەوە.
روحانی هیوای خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە و بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئەو وڵاتانە زیاتر پەرە پێ بدەن.
روحانی ئاماژەی بەوەشدا لەپاڵ پشتگیریکردنی قرغیزستان لەڕووی ئەندازیاری، وەبەرهێنان و تەکنیکی، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریشدا هاوکاری ئەم وڵاتە دەکەن.
روحانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پڕۆژەی پێشنیارکراوی رێگای ئاسنینی گرێدانی کەنداوی عەرەب بە چین گرنگی زۆر لە خۆی دەگرێت.
ناوبراو دڵنیایی خۆی دەربڕی لەوەی هەردوو وڵات لەرووی کولتوری و زانستییەوە هەماهەنگییەکانیان لە سەر ئاستی باڵاتر بەرەو پێش دەچن، بەپێویستیشی زانی بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی ئابووری پەیوەندی بانکی دابنێن.