Rewa Mahmut Hasan
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
دوای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سڤیل کە برینداریشیان لەناودابوو لە ژێر گەمارۆی رژێمی ئەسەد لە رۆژهەڵاتی حەلەب رزگار کران،١٩٩ کەس لە بریندارەکان کە برینی هەندێکیان سەختە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هاتای لە تورکیا کران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەو بریندارانەی برینەکانیان سەختە و پێشتر لە رۆژهەڵاتی حەلەبەوە بەرەو ئیدلب گواسترابوونەوە، لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی براونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا.
بریندارەکان هێنرانە سەر سنووری جیلڤەگۆزو لە تورکیا و لەوێوە لەرێی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هاتای کران، کە ژمارەیان گەیشتووەتە ١٩٩ بریندار کە ٨٠یان منداڵن.
٨١ لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار چارسەرییان بۆ دەکرێت و ٢٨ کەسیش دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشت، هاوکات ١٨ بریندار بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.