جيهان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە کە بە ویستی خۆیان لە سووریا خۆیان ڕادەست کردبوو ئازاد کران

Ali Semerci  | 15.01.2026 - نوێکردنەوە : 15.01.2026
کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە کە بە ویستی خۆیان لە سووریا خۆیان ڕادەست کردبوو ئازاد کران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڵاوی کردەوە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب، دوای ئەوەی بە چەکەکانیانەوە و بە ویستی خۆیان خۆیان ڕادەستی سوپای سووریا کرد، ئازاد کران.

لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، گرووپێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە دوای ڕادەستکردنی خۆیان و چەکەکانیان بە سوپای سووریا، ئازاد کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە دوای ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواوی ڕێکارە یاساییەکانیان کۆتایی پێهێنا و لە ڕێگەی لێژنە پسپۆڕەکانی یاسا و مەیدانییەوە ناسنامە و زانیارییە کەسییەکانیان پشتڕاست کرایەوە، ئەو کەسانە ئازاد کران کە تێوەنەگلاون لە کردەی تاوانکاری و دەستیان بە خوێن سوور نەبووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەتە بۆ کردنەوەی دەرگای گەڕانەوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ڕێگای ڕاست لایان داوە و تاوانیان بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجام نەداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن