Ramal Mahmood
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئەرزەڕۆم - AA
نزمترین پلەکانی گەرما لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە پارێزگای ئاگری تۆمار کرا کە ٢٨ پلەی ژێرسفری سەدی بوو.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای ناوچەکە کەمێک هەوراوی بێت. گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەر پلەی گەرمی دا نایەت و لە چەند ئاراستەیەکی جیاوازەوە بــا بە هێواشی هەڵ دەکات.
نزمترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی کاتژمێرەکانی شەو لە تەواوی ناوچەکە لەژێر سفری سەدییەوە بوون، بەشێوەیەک لە ئاگری - ٢٨، ئەردەخان – ٢٦، لە قەرس – ٢٥، لە ئەرزەڕۆم – ١٩، لە ئیدر – ١٨، لە ئەرزنجان – ١١ پلەی سەدی تۆمار کران.
پێشبینیش دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی کاتژمێرەکانی رۆژ لەتەواوی ناوچەکە لەژێر سفری سەدییەوە بن، بەشێوەیەک لە ئەردەخان – ١٢، لە ئاگری و قەرس – ٨، ئیدر و ئەرزنجان – ٣ پلەی سەدی تۆمار بکرێن.
کەڵەکەبوونی بەفر لە ئاگری ٥٥ سانتیمەتر، لە ئەرزەڕۆم ٢٦ سانتیمەتر، لە قەرس ١٠ سانتیمەتر، لە ئیدر ٧ سانتیمەتر و لە ئەرزنجان ٢ سانتیمەتر تۆمار کرا.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و هاتوچۆ لە ناوچەکە بەهۆی تەمومژ و بەستنی رێگاکان، هۆشداری داوەتە شۆفێران.