ئەنقەرە
دوای ئەوەی لە ئەنجامی شەروپێکدادانی نێوان ئەندامانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا لە نزیک گوندی یوکاریتوتەکی سەر بە پارێزگای ئاگری، چوار سەرباز برینداربوون، لەرێگەی فڕۆکەیەی فریاکەوتنی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە نەخۆشخانەی حکومی ئاگریەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی گولخانەی سەربازی لە ئەنقەرە.
سەرەتا بریندارەکان برانە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی کران و لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت.