Abdullah Söylemez
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئاگری – AA
ئه‌و ئاژه‌ڵدارانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی رهشهوڵاخهكانیان له ئیدره‌وه روو ده‌كه‌نه ئاگری و شه‌ش مانگی ساڵ له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به به‌رده‌وامیدان به ژیان له‌نێو سروشتدا، رووبه‌ڕووی ته‌واوی سه‌ختییه‌كانی ژیان ده‌بنه‌وه.
ساڵانه سه‌دان خێزانی ئاژه‌ڵدار به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فر له وه‌رزی به‌هاردا، روو ده‌كه‌نه كوێستانه‌كانی پارێزگای ئاگری و له‌وێ ره‌شماڵ هه‌ڵ ده‌ده‌ن و شه‌ش مانگی ساڵ به دوور له ته‌كنه‌لۆجیا و جه‌نجاڵییه‌كانی ژیانی مۆدێرن له‌وێ دهگیرسێننهوه و ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌له‌وه‌ڕێنن.
ئاژه‌ڵدار مه‌همه‌ت كزڵای به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له کاتی به‌یانیدا دادەبەزێت، به‌ڵام مانگا ده‌دۆشین. منداڵه‌كانیشمان هاوكارمان ده‌بن. له‌وانه‌یه به‌فریش ببارێت، به‌ڵام ئێمه به‌ته‌واوی خۆمان ئاماده كردووه".
هه‌روه‌ها خاتوو خه‌دیجه په‌لیك كه یه‌كێكه له بێرییه‌كان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه په‌نیریان هه‌وێن كردووه و خه‌ریكی تواندنه‌وه‌ی رۆنهكهرهن، گوتی: "كه‌شوهه‌وای كوێستان زۆر سازگار و خاوێنه، به‌ڵام زه‌حمه‌تی و كوێرهوهریشی زۆره. كاتژمێر ٠٤:٠٠ی به‌یانی به‌خه‌به‌ر دێین و مانگا ده‌دۆشین".