ئاگری
کاربەدەستانی ژینگەو کشتوکاڵی تورکیا رایانگەیاند: بۆ پاراستنی سامانی باڵندەی کێوی، ھەڵمەتی ئازادکردنی کەو و باڵندەکان دەستپێکردووە.
کاربەدەستانی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی ژینگەی تورکیا بۆ AA ئاشکرایانکرد لەسێ مانگی رابردوودا زیاتر لە١٠٠٠ (کەو)یان لەدارستانەکانی چیای ئاگری بەرداوەو بەو رێژەی کەو لەو چیایە ٧٠% زیادیکردووە.
کاربەدەستان دەڵێن چیاکە ژینگەیەکی لەبارو شایستەیە بۆ کەو و باڵندەکانی دیکە، ئەگەر بێتو راونەکرێن و پارێزگاریان لێبکرێت ئەوا چیای ئاگری دەبێتە بەھەشتی کەوەکان و رەنگە لەداھاتوو ناوی بنێن چیای کەوان.