ئاگری
ھەریەکە لەشاخەوانانی یانەی وەرزشی وان (عەلی ئیحسان ئۆزتورک، فاتمە گۆڤەن) بڕیاریاندا بچنە سەر چیاو دوای خۆئامادەکردن دەستیانکرد بەڕێگە بڕین و بەھەورازدا ھەڵگەڕان، دوای دوو رۆژ مانەوە لەسەر لوتکەی چیا گەڕانەوە پێدەشت.
چیای ئاگری، بەرزاییەکەی پێنج ھەزار و ١٣٧ مەترە، سەرچاوە مێژوویەکان دەگێڕنەوە کەشتی نوح لەسەر چیای ئاگری لەنگەری گرتووە، لەپاڵ ئەوەیشدا سەرچاوە ھەن باس لەوە دەکەن کەشتی نوح لەچیای (جودی) لەنگەری گرتووە.
ژینگەو ھەوای چیای ئاگری بەھاوین و زستان تایبەتمەندی خۆیی ھەیەو ناوچەیەکی لەبارە بۆ گەشتوگوزار، بەڕێوەبەری کەلتور و گەشتوگوزاری ئاگری (موحسین بوڵوت) بۆ AA گوتی " چیای ئاگری لەڕووی گەشتیارییەوە پێگەیەکی گرنگەی ھەیەو وادێتە بەرچاو ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ئەم ناوچەیە ھەڵکشانێکی جددی بەخۆوە ببینێ چونکە گەشتیارانی کۆماری چیک، سلۆڤاکیا، روسیا، ئێران و وڵاتانی وەک پۆڵۆنیا خواستی زۆریان ھەیە بۆ چوونە سەر چیای ئاگری ".
بوڵوت ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا رۆژانە ھەزاران گەشتیار بەشێوەی گروپ بەسەر چیای ئاگری ھەڵدەگەڕێن تا دێ ژمارەیان روو لەزیادبوونە.
بەڕێوەبەری کەلتور و گەشتوگوزاری ئاگری رایگەیاند: ساڵی ٢٠١٢ شەش ھەزار کەس چوونەتە سەر چیای ئاگری.
لەسەر لوتکەی چیا ناوچەیەکی پێنج کیلۆمەترھەیەو گەورەترین ناوچەی سەھۆڵییە لەتورکیا.
موحسین بوڵوت گوتی " بەپێی ئەو زانیاریانەی لەڕاھێنەرانی شاخەوانییەوە دەستمان کەوتووە، لەمساڵدا چیای ئاگری لێشاوێکی زۆری شاخەوانان رووی تێدەکەن، مانگی ئەیلول گونجاوترین مانگە بۆ ئەوەی بەسەر شاخەکەدا ھەڵگەڕێن".