ئاگری
هاوڵاتیانی شاری ئاگری بەمەبەستی دیاریکردنی کاندیدانیان لە شارەوانیەکان بۆ ٥ ساڵی داهاتوو، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
هەڵبژاردنەکە بۆ دیاری کردنی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانیەو تێیدا ٧٩ هەزار و٤٩٨ دەنگدەر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
زۆرێک لە خهڵكی شارەکە بەیانییەکی زوو بەرەو ناوەندەکانی دەنگدان دەڕۆیشتن.
محەمەد ئۆزبیلگەی تەمەن ٦٢ ساڵ ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هیوای خواست بە بێ کێشە ئەم هەڵبژاردنە تێپەڕ بکەن و گوتی: "هاتوومەتە دەنگدان بۆ جاری دووەم، لەزووەوە هاتم و دەنگمدا."
بەهتاچ شیمشەک یەکێکی دیكه لەو دەنگدەرانەی کە لە سەعاتی ٧ ی سەرلەبەیانیەوە چۆتە سەر سنوقەکانی دەنگدان تاکو دەنگی خۆی بدات و دەڵێ: "لەپێناو داهاتوویەکی گەش بۆ شارەکەمان بەپەلە هاتمە دەنگدان و رێژەیەکی زۆری بەشداریی هەیە."
بڕیارە سەعات ٤ی ئێواره پرۆسەی دەنگدان لەو شارە کۆتایی بێ.
بەدەپە پێشتر و بەمەبەستی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ی ئازاری پێشوو، سکاڵای لای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ناوچەکە تۆمار کردبوو و دواتر لە ٦ ی نیساندا بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە شاری ئاگری درا و یەکی حوزەیران بۆ ئەو مەبەستە دیاری کرا.