ئاگری
لە شارۆچکەی ئاڤی گەڤر لە پارێزگای ئاگری، منداڵێک بە ناوی مونیر تونجا بە جیاوازی رەنگی چاوەکانی، سەرنجی خەڵکی راکێشاوە بەوەی چاوێکی شینە و ئەوەی دیکەی قاوەییە.
مونیری تەمەن ١٠ ساڵان ئێستا قوتابی ی قۆناغی بنەڕەتییە، لەبارەی جوازیی رەنگەکانی چاوی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ ھیچ پێی نیگەران نییە و گوتی:" بەپێچەوانەوە زۆر دڵخۆشم بەوەی چاوەکانم دوو ڕەنگن، ئەوە وایکردووە خەڵکی گرنگیم پێبدەن، لە قوتابخانەو دەرەوەدا زۆرترین ھاوڕێم ھەیە. بێجگە لەوە ھیچ کێشەیەکم لەڕووی بینینەوە نییە و چاوەکانم تەندروستن، ھاوڕێکانم زۆریان خۆشدەوێم، ھەروەھا بەھۆی گرنگی پێدانم لە لایەن مامۆستاکانمەوە، قوتابیان حەزدەکەن لە تەنیشتمەوە دانیشن. کاتێ لە دەرەوە یاریی دەکەم ئەوانەی ھەست بە جیاوازیی رەنگی چاوەکانم دەکەن دێنە پێشەوەو بە مۆبایلەکانیان وێنەی چاوانم دەگرن."
ئیسماعیل تونجای، باوکی مونیر گوتی:" دوای ئەوەی لەدایکبوو و ھەستمان بە جیاوازیی رەنگی چاوانی کرد، بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی، پیشانی چەندین دکتۆری چاومان داوە. لە یەکەم نەخۆشخانە دکتۆرو یاریدەدەرانی کۆبوونەوەو ھەریەکە وێنەی چاوانی منیریان دەگرت و تا دەھات ژمارەیان زیادی دەکرد، ئەو دیمەنە زۆری ترساندین، بیرمان بۆ شتی خراپ دەچوو، بەڵام دواتر دکتۆرو ستافەکەی ھاتنە لامان و گوتیان ھیچ شتێکی نا ئاسایی لە پشکنینەکان دەرنەکەوتووە بەڵام ئەوە یەکەم حاڵەتی جیاوازیی چاوە بۆیە وێنەیمان گرت."
ئیسماعیل تونجای کوڕەکەی بە کەسێکی بە بەخت دادەنێ لەوەی ھەمیشە کەسانێک ھەن خۆشیاندەوێ و گرنگیی پێ دەدەن، ئیسماعیل گوتیشی "بەتایبەتی دوای ئەوەی گەورە بوو رەنگی چاوانی منیر بە تەواوی دەرکی پێ کراو ئێستا لەدوورەوە جیاوازییەکە ھەستی پێدەکرێ. کاتێ ئەو ھەواڵە بڵاوبوویەوە لە دەوروبەرەوە تەنانەت لە شارەکانی دیکەوە میوانێکی زۆر روویان تێکردین و ویستی ئاشنایەتییان لەگەڵ کوڕەکەمدا ھەبوو. بەشێوەیەک ژمارەی میوانان ززیادیکردبوو ترس لەدڵمان نیشتبوو لەوەی منیر بەچاوەوە نەبێ، زۆربەی خەڵک وابیردەکەنەوە ئەو تایبەتمەندییەی منیر بۆتە ھۆکارێکی زۆر باش لە ژیانیدا، یارمەتیی سەرکەوتنەکانی دەدات. بەڕای منیش رەنگە جیاوازەکانی چاوانی منیر رەنگێکی جوان بە ژیان و گوزەرانی داھانووی دەبەخسن."
ئیسماعیلی باوکی لەبارەی رای خەڵکەوە گوتی:" زۆرێ لەکاتی بینینی منیر یەکسەر دەست بە وێنەگرتنی دەکەن، ویچنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، ھەندێکیش باوەڕناکەن و دەڵێن شتی وا نییەو ئەوە ھاوێنەی لکاوەو دەستکردە نەوەک راستەقینە."