ئاگری
بەرێوەبەری پەروەردەی گشتی لە زانکوی ئیبراھیم چاچان لە ئاگری مستەفا ئوزتورک گوتی: "لە چارچێوەی بەرنامەی خوێندن لە زانکۆکەیان، خولێ کارگێڕی گەشتیاری دەکرێتەوە و تێیدا بەشێوەێکی ئەکادیمی لە بارەی مێژوو، بەرھەم، چیا، ھاوینەھەوار، دەشتایی، گوڵ و زۆر شتی دیکە بابەت پێشکەشک دەکرێ."
ھەروەھامستەفا ئوزتورک گوتی: "شوێنەواری بەناوبانگ لە ئاگری ھەن وەک چیاکان و ھاوینەھەواری ئاگری، کەشتی نوح، مەزاری ئەحمەدێ خانێ، قەسری ئسحاق پاشا، ئامانج لە کردنەوەی ئەو خولە ئەوەیە ئاگری بناسرێ و خەڵکی ئاگری لە بارەی شار و ناوچەکەیان زانیاریان ھەبێ و گەشتیاری پێشەوەبچێ."
ئوزتورک گوتی: "دەبێ بەشدارانی خول خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی بن و ماوەکەی ١٢٨ سەعەتە و ٩٦ سەعات تیۆری و ٣٢ سەعاتیش بە عەمەلی بابەتەکان دەخوێندرێن، ئێمە ئەو خزمەتە پێشکەش بە ٥٠٠ کەس دەکەین."