بەدلیس
دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٠ لەسەر دەستی عەبدوڵڵا گوڵی سەرکۆماری تورکیا و بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسەوارەکانی ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەخلات کە تازە دۆزرابوونەوە خرایە ژێر کۆنتڕۆڵەوە, لە ئێستادا دوای بەرەو پێشچوونی قۆناغی ئاشتی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی ڕوو دەکەنە ئەو ناوچە شوێنەوارییە دێرینە.
لە پەیڤێکیدا بۆ AA مومتاز چابان ی سەرۆکی شارەوانی ئەو ناوچەیە رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا دوای ھەوڵێکی زۆر توانراوە خزمەتێکی زۆری شارۆچکەکە بکرێ.
سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بەوەدا چەند پێشھاتێکی ئەرێنی لە تورکیا رۆڵیان لە بوژانەوەی ناوچەکەدا ھەبووە، لەوانە بەرەو پێشچوونی قۆناغی ئاشتی، ئێستا ئیتر دوای دەستپێکردنی ئەو قۆناغە ھاوڵاتیان داخوازیی جیاجیایان لە حکومەت ھەیە.
ھەروەھا ئاشکرای کرد، لە تەواوی دنیاوە بۆ بینیی جوانیەکانی سروشت و ناوچە شوێنەواریەکان کە بۆ سەردەمی سەلجوقیەکان دەگەڕێتەوە، دێنە ناوچەکەمان.