Abdullah Shukur
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
بە بەشداری ٨١ کۆمپانیای گەشتیاری ئێرانی لووتکەی گەشتیاری ئەنتاڵیا - ئێران بەسەرپەرشتی ئاژانسی گەشەپێدانی رۆژئاوای دەریای سپی دەستیپێکرد.
ئاژانسی گەشەپێدانی رۆژئاوای دەریای سپی بە نووسراوێک رایگەیاند کە بە پاڵپشتی وەزارەتی گەشتوگوزار و رۆشنبیری، پارێزگای ئەنتاڵیا و شارەوانی گەورەی ئەنتاڵیا، لووتکەی گەشتیاری ئەنتاڵیا - ئێران لە ئۆتێلێکی شاری ئەنتاڵیا دەستیپێکرد.
ھاوکات ١١ رۆژنامەنووسی ئێرانی بەشداری لە رووماڵکردنی لووتکەکەدا دەکەن.
لە یەکەم رۆژی لووتکەکەدا کۆمپانیاکانی گەشتیاری ئێرانی و رۆژنامەنووسان سەردانی چەند شوێنێکی گەشتیاری وەک چیای تەختەلی، تاڤگەی مەناڤگات و دودانیان کرد.وابڕیارە لووتکەکە تا ١٤ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.