Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
ئاگری
له‌ده‌روازه‌ی سنووری گیوربوڵاك له شارۆچكه‌ی دۆغو بایه‌زیدی سه‌ربه پارێزگای ئاگری به‌درێژایی 16 كیلۆمه‌تر بارهه‌ڵگر ریزیان به‌ستووه.
ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌و ده‌روازه سنوورییه‌ی نێوان توركیا و ئێرانه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن، به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی چوون به‌ره‌و ئێران، به دوو هێڵ ریزیان به‌ستووه و به‌درێژایی 16 كیلۆمه‌تر ریزهكهیان درێژبووەتهوه.
مه‌تین ئارسڵان یه‌كێكه له‌و شۆفێرانه‌ی ماوه‌ی 3 رۆژه له سنووره‌كه‌دا له‌چاوه‌ڕوانیدایه ده‌ڵێت، "داوا له به‌رپرسانمان ده‌كه‌ین، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌مه بدۆزنه‌وه. 3 رۆژه لێره‌ین. خۆراكمان پێنه‌ماوه. كه‌شوهه‌واش سارده".
یه‌كێكی تر له شۆفێره‌كان به‌ناوی ئوڵاش ئینچ كه لهئیستانبوڵهوه بۆ ئۆزبه‌كستان ده‌چێت، هیواده‌خوازێت به‌زووترین كات كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.