Rewa Mahmut Hasan
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ AA
لەمیانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی ٤١ گومانلێکراوی دا. لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە سەر رێنمایی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ ٣١ کەس لەو گومانلێکراوانە دەستگیر کران.
لەسەر راسپاردەی داواکاری ئیسانبوڵ، هێزە ئەمنیەکان ٣١ گومانلێکراویان دەستگیر کرد و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵیان کردن، لەئێستادا ناونیشانی١٠گومانلێکراوەکەی دیکە نەدۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوە هەڵهاتووەکان بەردەوامە.