Yeter Erdine
25 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2024
ماڵاتیا - AA
لە پارێزگای ماڵاتیا، ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردبوو، ڕزگارکران.
سەرۆکی گەورە شارەوانی ماڵاتیا، سامی ئەر، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد تیمەکانی شارەوانی ٦٠ ئۆتۆمبێل و نزیکەی ٢٠٠ کەس کە لە نێوان دارەندە-گورون گیریان خواردبوو، ڕزگارکردووە.

ئەر باسی لەوە کرد کە لە دامەزراوە کۆمەڵایەتییە گشتییەکانی دارەندە پێشوازی لەو هاووڵاتیانە دەکەن، ئەوەیشی خستەڕوو کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەی ئاکچاداغ چایردوزی ٧٠ کەسیان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە ڕزگارکردووە و لە بینا گشتییەکاندا نیشتەجێیان کردوون.
