Rewa Mahmut Hasan
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
نیویۆرک-AA
دوای ئەوەی کە کونێک کەوتبووە بەنداوی ئۆرۆڤیلە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ١٨٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت، بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان، گەرانەوەیان بۆ ناوچەکە لێ قەدەغە کرابوو، پاشان بڕیار درا کە رێگە بە گەرانەوەیان بدرێت.
بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە کۆری هۆنیا، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەهۆی مەترسی لافاو لەسەریان دوای ئەوەی چەندین کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت، لەئێستادا رێگەیان پێ دەدرێت کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوکات داوا کراوە کە دانیشتوانی ناوچەکە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری گواستنەوەیان. لەکاتی زیاتر بوونی مەترسیەکان لەسەریان.
لە راگەیەندراوێکی بەشی سەرچاوەکانی ئاو لە کالیفۆرنیا ئاماژە بەوەکراوە کە کێشەکە چارەسەر کراوە و لەبەرامبەر ئەگەری کون بوونی بەنداوەکە بەهۆی بارانەوە، هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتە بەر.