Rewa Mahmut Hasan
27 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ٣٥٠ خێزان کە هەزار و ٨٠٠ کەس دەبن لە رێگەی ئەو پاسانەی کە مانگی سووری سووریی دابینی کردوون، گەڕەکی وەعریان لە شاری حمس کە لەلایەن رژێمەوە گەمارۆدراوە بەجێهێشت و بەرەو شارۆچکەی ئەلباب بەڕێکەوتوون.
لەناو گواستراوەکاندا، ٥٠ نەخۆش و بریندار هەن کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی مانگی سوورەوە گواستراونەتەوە.
ئەمە دووەمین کاروانی سووریەکانە ئەو شارە بەجێدەهێڵن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی هەماهەنگی ناوخۆیی حمسەوە بەدەست کەوتوون، ٢٢ هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە بۆ ئەوەی بگوێزرێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی ئاسایشیان پارێزراوە، بەڵام رژێم تەنها ١٥ هەزاریانی قبووڵ کردووە و ئەوانەی قبووڵ نەکراون بەسەر ناوچەکانی ژێر دەستی رژێمدا دابەش دەکرێن.