Mohamad Misto,Adham Kako,Rewa Mahmut Hasan
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
حومس - AA
لەگەڵ ئەوەی باکووری شاری حومس بەیەکێک لەو چوار زۆنی دژە جەنگ لە سووریا راگەیەندرابوو، ئاگربەست تێیدا راگەیەندرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون لە حومس، رۆژی رابردوو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و چەکدارانی رژێم لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاستانا، گەیشتنە رێککەوتن.
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و نوێنەرانی مەدەنی، شاندی رژێمی سووریا و بەرپرسانی رووسی، لە باکووری حومس لە ناحیەی دارقەبیرە کۆبوونەوە.
لە دەقی رێککەوتنەکەدا کە دەست پەیامنێری ئانادۆڵو کەوتووە، لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و زامن کردنی ئاگربەست لە ناوچەکە.
هاوکات ئۆپۆزسیۆن لیستێکی ١٢ هەزار و ١٤٧ کەسیان داوەتە شاندی رووسی کە تائێستا لەنێو زیندانەکانی رژێمی ئەسەد دان.
٢٥٠ هەزار مەدەنی لە باکووری حومس ماوەی ٥ ساڵە لە ژێر ئابڵوقەی رژێمدان.