Fahrettin İbrahim / Yusuf Aydın Deniz
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "بانگهێشتێکی لەمجۆرە لەلایەن بەڕێز عەبادییەوە هاتووە (بۆ سەردانکردنی عێراق)، لەمبارەیەوە هاوڕێیانمان لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکە و کاتی ئەنجامدانی بەرنامە دادەنێن. ئەم سەردانەی کە ئەنجام دەدرێت بەدڵنیاییەوە گرنگە. لەبەرئەمە پێویستە بە وریاییەوە ئامادەکاریی بۆ بکرێت".